ڕۆمانی دواهه‌مین هه‌ناری دونیا كه به‌رهه‌می نوسه‌ر و ڕوناكبیری هه‌ره دیاری كوردستان بەختیار عەلیە بۆ سه‌ر زمانی ڕوسی وه‌رگێڕدرا.
به‌ختیار عه‌لی لە فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا، ڕۆمانی دواهەمین هەناری دونیا بە زمانی ڕوسی بکەوێتە بەر دەستی خوێنەران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هه‌ر له‌مساڵدا ڕۆمانی "بەندەر فەیلی" بە وەرگێڕانی بۆسەر زمانى دانیمارکی چاپ ده‌كرێت.
ده‌شڵێت، لە ڕۆژانی ڕابردووش‌دا گرێبەستکی لەگەڵ بنکەی بڵاوکردنەوەی «دیل کراتەر» لە بەرشلۆنە واژۆكردووه، کە یەکێکە لە بنکە نوێ و گرنگەکانی پەخش و بڵاوکردنەوە بە زمانی کەته‌لۆنی.
لە ماوەی ڕابردودا نوسەر بەختیار عەلی، چەند گرێبەستێکی بۆ وەرگێڕان و بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک لە بەرهەمەکانی بە هەندێک زمانی جیاواز مۆرکردوە، له وانه‌ش دواهەمین هەناری دونیا بۆ ڕوسی، نەفرەتی نەوبەهاران بۆ ئەڵمانی، بەندەر فەیلی بۆ دانیمارکی، داگیرکردنی تاریکی بۆ ئینگلیزی، دواهەمین هەناری دونیا بۆ کەته‌لۆنی، شاری مۆسیقارە سپییەکان و کۆشکی باڵندە غەمگینەکان بۆ تورکی.