دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری عێراق، ده‌بێت به‌پێی ده‌ستور له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا پرسی سه‌رۆك وه‌زیرانیش یه‌كلایی ببێته‌وه.
به‌ها ئه‌عره‌جی سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان ڕایگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی كۆببنه‌وه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران.
ده‌شڵێت، به یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆمار، ده‌بێت پرسی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانیش یه‌كلایی ببێته‌وه، هه‌ر ناوێكیش له كۆبونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی كۆده‌نگیی له‌سه‌ر بێت، ده‌بێته كاندیدی سه‌رجه‌م هاوپه‌یمانییه‌كه.
ڕۆژی شه‌ممه 11ـى نیسان په‌رله‌مانی عێراق به ده‌نگی 227 په‌رله‌مانتار نزار ئامێدی به سه‌رۆككۆمار هه‌ڵبژارد، دوای دانیشتنه‌كه‌ش سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به ڕاگه‌یه‌نراوێك داوای له هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان كرد له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا داواكاریی ڕاسپاردنی سه‌رۆك وه‌زیران پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكه‌ن.
به‌پێی ڕێكاره ده‌ستورییه‌كان، له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار، ده‌بێت له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی كه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیی هه‌یه، كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران پێشكه‌ش بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار ڕایبسپێرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.