ڕاستەوخۆ

یاریدەدەری ڕێبەری ئێران: کۆنتڕۆڵکردنی گەرووی هورمز هاوشێوەی پرسی ئەتۆم گرنگە

reset font size increase font size

عەلی موخبیر، یاریدەدەری ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند، پرسی کۆنتڕۆڵکردنی گەرووی هورمز هاوشێوەی پرسی ئەتۆم بۆ ئێران گرنگە و دەڵێت، ئێران بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری کۆنتڕۆڵکردنی گەرووەکە نابێت.
عەلی موخبیر، بە میدیا فەرمییەکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، ئەگەر بتوانین لە ڕووی پرسە نێودەوڵەتییەکانەوە ڕژێمی یاسایی لە گەرووی هورمزدا دەگۆڕین، گەر نەشتوانین ئەوا بە یاسا ناوخۆییەکانی خۆمان ئەم کارە دەکەین.
سەبارەت بە هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی ئێران بۆ سەر ئیمارات دەڵێت، ئیمارات لەلایەن ئێرانەوە سزادراوە و هەر واش دەمێنێتەوە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن دۆخی گەرووی هورمز بگەڕێتەوە بۆ دۆخی بەر لە جەنگ.
ئەم گوتانەی موخبیر لەکاتێکدایە، وڵاتانی ڕۆژئاوا چەندین جار کۆنترۆڵی ئێرانیان بۆ سەر گەرووی هورمز ڕەتکردووەتەوە، هاوکات مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەوڵەکانی ئێران بۆ کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز بۆ ئەمریکا قبوڵنەکراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.