ڕاستەوخۆ

سێ وڵات داوای ئازادکردنی نێرگز محەمەدی دەکەن

reset font size increase font size

لەبەردەوامیی هۆشدارییەکان سەبارەت بە دۆخی تەندروستی نێرگز محەمەدی، هەریەکە لە کەنەدا، فەڕەنسا و ئیسپانیا داوای ئازادکردنی ئەم ژنە چالاکوانە سیاسییەیان کردووە.
دامەزراوەی نێرگز محەمەدی، لە پۆستێکدا تۆڕی ئێکس دەڵێت، دۆخی تەندروستی نێرگز محەمەدی، ژنە چالاکوان و براوەی خەڵاتی نۆبڵ ڕووی لە خراپبوون کردووە و لەئێستادا لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە. هاوکات هۆشداریشداوە، سەبارەت بە خراپی دۆخی دڵی ئەم ژنە چالاکوانە و دەڵێت، دۆخی تەندروستی لەئێستادا ناجێگیرە.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، دوای داواکارییەکەی هەریەکە کەنەدا و فەڕەنسا ڕۆژی پێنجشەممەش وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیا، باڵیۆزی ئێرانی لە وڵاتەکە بانگهێشت کردووە و داوای ئازادکردنی خێرای نێزگز محەمەدییان کردووە.

نێرگز محەمەدی، چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ، لە 12ـى کانوونی دووەمی 2025ـەوە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستگیرکراوە و لەئێستادا مەترسیی جدیی لەسەر دۆخی تەندروستی ئەم ژنە چالاکوانە هەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.