ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراق ده‌ڵێت، به‌هۆی ناسه‌قامگیریی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه، ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێری دیكه درێژكردووه‌ته‌وه.
فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراق، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، بڕیاره‌كه له كاتژمێر 12ـی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌ستپێده‌كات و تا كاتژمێر 12ـی نیوه‌ڕۆی ڕۆژ‌ی شه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ده‌شڵێت، له ڕۆژانی داهاتوو به هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخه‌كه، بڕیار له كردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌ده‌ن.