ئاژانسی هەواڵی ئاڕتی عەرەبی، لە زاری ئەبوعەلی عەسکەری، بەرپرسی ئەمنیی کەتائیبی حزبوڵای عێراقەوە بڵاویکردووەتەوە،
ئەمریکا ئامادەکارییەکانی بۆ بەئامانجگرتنی ئێران لە خاکی سوریا و تێپەڕبوون لە هەرێمی کوردستانەوە، زیادکردووە.
ئەو بەرپرسەی حزبوڵا هۆشداریی داوەتە دەسەڵاتدارانی ناوچەکە و داوایان لێدەکات عاقڵانە رەفتار بکەن و نەبنە بەشێک لەو پلانە سەربازییەی کە دژ بە حکومەتی ئێران لەئارادایە.
جەختیشی کردووەتەوە، پێویستە دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی ئێران لەوپەڕی ئامادەباشیدابن بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جۆرە مەترسییەک، لە سنورەکانی باکوری رۆژئاوای ئەو وڵاتە.