کوڕی دووەمی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کوژراوی ئێرانە، یەکێکە لە کاریگەرترین و نهێنیترین کەسایەتییەکانی ناو هەڕەمی دەسەڵات لە تاران.
بەوە ناسراوە، پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان و سوپای پاسداران هەیە، پێگەی بەهێزیی لەنێو "بیت ڕێبەریی"، وایکردووە ڕۆڵی لەناو حکومەت، لە زۆرێک لە وەزیر و بەرپرسە فەرمییەکان، بەهێزتر بێت.
لەبەرانبەردا ئەمریکا و ئیسراییل، هەڕەشەی کوشتنی موجتەبا خامنەیی دەکەن و رایانگەیاندووە، رێگەنادەن جیگرەوە بۆ خامنەیی دەستنیشان بکرێت و هەر کەسێک بکرێتە جێگرەوە دەیکوژن.