ده‌وڵه‌ت باخچەلی، سه‌رۆكی پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا مه‌هه‌په ڕایگه‌یاند، هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران، نایاسایی و نائەخلاقییە
دەوڵەت باخچەلی له میانی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی حزبه‌كه‌ی، باسی له‌وه‌ش كرد، هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، هاوسەنگی ناوچەکە تێکدەدات و دەبێت بزانین ئەم جەنگە هەڕەشە و مەترسییەکی گەورەیە بۆسەر تورکیا.
گوتیشی، ئیسرائیل پاڵی بە ئەمریکاوە ناوە و هانیداوە هێرش بکاتەسەر ئێران، ئیسرائیل دزەی کردووەتە ناو ئێران و زانیارییەکان ڕاستەوخۆ لەناو هێزەکانی ئێرانەوە بە ئەمریکا و ئیسرائیل گەیشتوون.
باخچەلی، سەرەخۆشی و هاوخه‌میشی بۆ ئێران نارد، به‌هۆی له‌ده‌ستدانی ڕێبه‌ره‌كه‌یان.