به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌و بارگرژییه‌ی له ناوچه‌كه دروستبووه، واشنتن داوا له فه‌رمانبه‌ره ناپێویسته‌كانی و خێزانه‌كانیان ده‌كات، عێراق و قه‌ته‌ر و كوه‌یت جێبهێڵن.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، داوای له‌و دیبلۆماتكار و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كردووه كه كاری سه‌ره‌كییان نیه و ناپێویستن، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان عێراق جێبهێڵن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، دۆخی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مه‌ترسیداره، بۆیه پێویسته فه‌رمانبه‌ر و دیبلۆماتكارانی ئه‌مریكا، له‌وێ نه‌مێنن.
داواشی له فه‌رمانبه‌ره ناپێویسته‌كانی له قه‌ته‌ر و كوه‌یتیش كردووه، خۆیان و خێزانه‌كانیان ئه‌و وڵاتانه جێبهێڵن.