ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە، یەنەر محەمەد، سیاسەتمەدار و چالاکوانی بواری ژنان، دۆینێ لەبەردەم ماڵهكهی خۆی له بهغداد تیرۆرکراوه.
ئاژانسەکە دهڵێت، دۆینێ 2ی شوباتی 2026 لەلایەن چەند کەسێکی دەمامکدارەوە کە ماتۆڕسکیلییان پێبووە، یەنەر محەمەد لە بەردەم ماڵی خۆی گولەباران کراوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
تائێستا لایەنە ئەمنییەکانی بەغداد هیچ لێدوانێکیان سەبارەت بە کوشتنی یەنەر ڕانەگەیاندووە و ناسنامەی بکەرانیش ئاشکرا نەکراوە.
یەنەر كهسایهتییهكی بواری ژنان بوو، ماوەی 23 ساڵ بە شێوەیەکی بەردەوام لە بواری ژنان کاریکردووە.