بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی كۆببێته‌وه و دوایین پێشهات و پرسی سه‌رۆكوه‌زیران و هێرشه‌كان بۆ سه‌ر عێراق تاوتوێ بكات.
هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عێراق ده‌كرێت له باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبیی و سوپای عێراق.
ئه‌وه‌شهاتووه چوارچێوه، گفتوگۆ له باره‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بابه‌تی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانیش ده‌كات.
ڕۆژی شه‌ممه 28ی ئازار 229 په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه جیاكانی په‌رله‌مانی عێراق، واژۆیان كۆكرده‌وه و داوایه‌كیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه كۆبونه‌وه‌یه‌ك رێكبخرێت و سه‌رۆككۆمار هه‌ڵبژێردرێ و رێكاره ده‌ستورییه‌كان بگیرێته‌به‌ر.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق جموجۆڵی ده‌ستپێكردووه و كۆبونه‌وه‌یه‌كی ڕاوێژكاریی كردووه به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و یهكیلاییكردنهوهی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار و ده‌ربازبونی وڵات له‌و چه‌قبه‌ستووییه سیاسیه‌ی تێیكه‌وتووه.