بڕیارە سبه‌ی هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی كۆبێته‌وه و كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق یه‌كلایی بکاته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بڕیارە ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 13ـی نیسانی 2026، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی سه‌ره‌ڕای ئه‌و ناكۆكیی و جیاوازییه‌ی له نێوان لایه‌نه سیاسییه پێكهێنه‌ره‌كانیدا هەیە، كۆببێته‌وه و كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران دیاریی بکات.
ناوی هەریەک لە محه‌مه‌د شیاع سودانی، نوری مالیكی، باسم محه‌مه‌د به‌دری و حه‌مید شه‌تڕی خراونه‌ته ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆده‌نگیی به‌ده‌ستبهێنن، به ڕێكکه‌وتن یەکێکیان ببێته كاندیدی فه‌رمیی چوارچێوه بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.
به‌هۆی ئه‌و ناكۆكییانه‌ی له ناو لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌دا هه‌یه، پێشبینی ده‌كرێت كه‌سێك كاندید بكرێت بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران كه ناوی له نێو ئه‌و چوار كه‌سایه‌تیه‌شدا نه‌بێت.
دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان داوای له گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانیی كرد له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران دیاریی بكات.