سهرۆكی ئهمریكا ڕایگەیاند، چەند ڕۆژێک لەمەبەر ئێران هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەیەکی سەربازی هێزەکانمان لە سعودییە، بهڵام زیانمان پێنهگهشتووه.
دۆناڵد ترەمپ، لە پۆستێکی تروسدا ڕایگەیاندووه، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا هیچ فڕۆکەیەکمان زیانی بەرنەکەوتووە، ئەو هەواڵانهی باسی لەناوبردنی پێنج فڕۆکەی وڵاتەکەمان دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە.
پێشتر ئاژانسی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ڕایگەیاندبوو، پێنج فڕۆکەی سوتەمەنی ئەمریکا لە هێرشە موشەکییەکەی ئێران بۆ سەر فڕۆکەخانەی شازادە سوڵتانی سعودیە لەناوبراون.