حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێ، گروپ و میلیشیا له یاسا ده‌رچووه‌كان بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ خه‌ڵكی كوردستان و عێراق، پێویسته حكومه‌تی فیدڕاڵ سنورێكیان بۆ دابنێت.
حكومه‌تی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر شاری هەولێر بە گشتی و کونسوڵخانەی ئیمارات بە تایبەتی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێ، هەموو هێرشێک بۆ سەر خاک و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەم هێرشە تیرۆریستی و تێکدەرانەیەی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان، پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای نێودەڵەتی و سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.
جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه، پێویستە حکومەتی فیدراڵ بەرپرسیاریەتی یاسایی خۆی هەڵبگرێت و سنورێک بۆ ئەو هێز و گروپ و میلیشیا لە یاسادەرچووانە دابنێت کە بوونەتە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەیان کەس بوونەتە قوربانی هێرشه‌كانیان و زیانێکی زۆر بە هەرێمی کوردستان و عێراق کەوتووە.
ماوەی دوو هه‌فته‌یه له كاردانه‌وه‌ی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئه‌و وڵاته لە ڕێگەی سوپای پاسداران و گروپە چەکدارەکانی عێراق هێرشی درۆنی و مووشەکی دەکاتە سەر هەرێمی کوردستان.