ڕاستەوخۆ

ئێران ڕێگە بە دوو کەشتی هیندی دەدات بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن

reset font size increase font size

به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هیندستان به سی ئێن ئێن-ی ڕاگه‌یاندووە، دوو تانکەری هیندی، که گازی شلیان هه ڵگرتبوو، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به گه‌رووی هورمزدا تێپه‌ڕبوون و به‌ره و هیندستان به‌ ڕێکه‌وتوون.

چەند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر، باڵیۆزی ئێران لە هیندستان، محەمەد فەتحاڵی ڕایگەیاندبوو، ئێران ڕێگەی بە کەشتییەکانی هیندستان داوە لە ڕێگەی ڕێڕەوی ئاوییەوە گەشت بکەن، بەڵام پشتڕاستیان نەکردوەتەوە کە ژمارەیان چەندە.

هیندستان یەکێکە لە هاوردەکارانی سەرەکی  غازی شل لە جیهاندا، کە دانیشتووانه‌كه‌ی بۆ چه‌ندین مه‌به‌ست به‌كاری ده‌هێنن.

ئەمە لە کاتێکدایە، نارێندرا مودی، سەرۆک وەزیرانی هیندستان ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردو لەگەڵ مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بەتەلەفون قسەیان کرد و پزشكیان دووپاتیکردەوە "گواستنەوەی بێ بەربەستی کاڵا و وزە" وەک یەکێک له‌ بنەما سەرەکییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هیندستان دەمێنێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.