ڕاستەوخۆ

به‌رپرسێكی ئێران: هێرشكردنه‌ سه‌ر ئۆكرانیا رێگه‌پێدراوه‌

reset font size increase font size

بەرپرسێکی ئێرانی ڕایگه‌یاند، ئۆکرانیا هاوكاری ئیسرائیل ده‌كات بۆیه‌ رێگه‌پێدراوه‌ هێرشی بكرێته‌سه‌ر.

ئیبراهیم عەزیزی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاند، ئۆکرانیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پشتیوانی ئیسرائیل دەکات و ئەوەش "تەواوی خاکی ئۆکرانیا بە پشتبەستن بە مادەی 51ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکاتە ئامانجێکی ڕەوا و حەڵاڵ بۆ ئێران".

ئەو لێدوانانە هاوكاته‌ لەگەڵ هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی دیکەی ئەوروپی کە هاوکاری ئەمریکا یان ئیسرائیلی کردبێت.

هەفتەی ڕابردوو ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاندبوو، پێشنیازی پاڵپشتیکردنی ئەمریکای کردووە لەسەر شەڕی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "شەهد"کە پێشتر ڕوسیا لە ئێرانی کڕیبوو، لە شەڕی لەگەڵ ئۆکرانیا بەکاریهێنابوو، بەم پێیەش ئۆکرانیا ئەزمونێکی دوور و درێژی ڕووبەڕوبوونەوەی لەگەڵیدا هەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.