دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنى پارتەکەی لە پەرلەمان ڕایگەیاند: سەرۆکى جەهەپە نابێت هەوڵى دروستکردنى نائارامى لە تورکیا بدات و هەروەها بە هیچ جۆرێک هەڵبژاردنى پێشوەختە لە تورکیا ئەنجام نادرێت.
گوتیشى: هەڵبژاردنەکانى داهاتوو لە ئێستاوە پلان بۆ بەڕێوەچونیان دانراوە و ئەم پەرلەمانەى ئێستاش ئیرادەی گەلی تورکیایە و دەبێت ڕێزى لێبگرین.
دەشڵێت: ئاسایشی وزە و ئاسایشی سنوورەکانى وڵاتانى ناوچەکە لە مەترسیدان و ئەو شەڕەی کە بە هێرشە ئاسمانییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران دەستیپێکرد، هێشتا کۆتایی نەهاتووە.
باسیلەوەشکرد: زەمینەی چارەسەری قەیرانەکان بەردەوام لاوازە و کۆتاییهێنان بە شەڕ و گەیشتن بە ئاشتی دوورە لە ئامانجێکی لایەنەکان.
لە کۆتایدا ئاماژەى بەوەکرد: پێویستە ئەو دۆخەی ئەمڕۆ وەک ئاگربەست خراوەتەڕوو، کارى باشترى لەسەر بکرێت، چونکە تەنانەت خودی ئاگربەستەکەش بووەتە ئامرازێک لە ململانێکاندا.