ڕۆژنامەنووس هاکی بۆڵتان، بەهۆی لێدوانێکی ساڵی ٢٠١٦ بە تۆمەتی "سووکایەتیکردن بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سزای ساڵێک و دوو مانگ و 17 ڕۆژ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.
سزاى ئەو ڕۆژنامەنوسە کوردە کە خاوەنی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئارامە لەلایەن دادگای 12ـى تاوانەکانی ئامەد دەرچووە و خرایە بوارى جێبەجێکردنەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ساڵى 2016 کاتێک حکومەتى تورکیا قەدەغەى هاتوچۆى لە سیزرێ ڕاگەیاند کە بەهۆیەوە ڕۆژنامەنووس ڕۆهات ئاکتاش نەتوانرا بگەیەندرێتە نەخۆشخانە گیانىلەدەستداو لە بەرامبەر دابۆڵتان بە زمانی کوردی وتارێکى ڕەخنە ئامێزى بڵاوکردەوە.