ڕاستەوخۆ

ڕوسیا 13 تۆن هاوکاری پزیشکی ڕەوانەی ئێران کرد

reset font size increase font size

ڕوسیا لە وەڵامی داواکاریەکی ئێران، 13 تۆن هاوکاری پزیشکی ڕەوانەی تاران کرد.

میدیای فەرمی ئێران بڵاویكرده‌وه‌، ئەم هاوکارییە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی ڤیلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا ئەنجامدراوه‌، هاوكارییه‌كان له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه‌ گه‌یه‌نراونه‌ته‌ ئازه‌ربایجان و له‌ ده‌روازه‌ی سنوری ئاستاراوه‌ ڕەوانەی ئێران کراوە.

لایەنە ڕووسییەکان ڕایانگەیاندووە، هاوکارییه‌كان دوای ئەوە نێردراون کە لایەنی ئێرانی ڕایانگەیاندووە بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانی ئابوری وڵاته‌كه‌یان پێویستییان بە هاوکاری بەپەلەی تەندروستی هەیە.

ئەمه‌ش دوای ئەوە دێت دۆینێ هه‌ینی دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، ئاگاداری ئەوەین ڕوسیا بەشێوەیەکی نهێنی هاوکاریی ڕەوانەی ئێران دەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.