ڕاستەوخۆ

سەرۆکوەزیرانی عێراق کارنامەی حکومەتەکەی پەسەند کرد و ڕەوانەی پەرلەمانی کرد

reset font size increase font size

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی دەمەوبەیانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، کارنامەی کابینەکەی بۆ ساڵانی 2026-2029 پەسەند کرد و بۆ دەنگدان ڕەوانەی پەرلەمانی عێراقی کرد.

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی کارنامەکەوە دەڵێت، 139 کاری لەپێشێنەی هەیە و لە چوارچێوەی 14 کەرتی خزمەتگوزاری جیاوازدا، گرنگترینیان بەهێزکردنی سەروەری دەوڵەت و ئاسایشی نیشتمانی و چاکسازی ئابووری و دارایی و پیشەسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

باسی لەوەشکردووە، کارنامەکەیان، پەسەندکردنی بەرنامەیەکی نیشتمانی گشتگیرە بۆ چاکسازی دامەزراوەیی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دارایی و ئیداری.

لە کارنامەکەدا هاتووە، هەوڵەکانیان بۆ یەکخستنی بڕیاریی ئەمنی و بەستنەوەی هەموو سەرچاوە و توانا سەربازییەکان بە سیستمی بەرگریی فەرمی عێراقەوە بەردەوامە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.