ڕاستەوخۆ

مارکۆ ڕوبیۆ: واشنتن پشتیوانی لە حکومەتەکەی عەلی زەیدی دەکات

reset font size increase font size

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕوبیۆ، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ کابینەی حکومەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق، عەلی فالح زەیدی دووپات کردەوە و جەختی لە پێویستیی کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی چەک لەلایەن دەوڵەتەوە کردەوە.

مارکۆ ڕوبیۆ لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە گرنگیی بەهێزکردنی پێگەی دەسەڵاتی فەرمی لە عێراق کرد و جەختی لەوە کردەوە که پێویستە بغداد هەموو چەکێک بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی توندی دەوڵەتەوە، بە جۆرێک کە سەروەری و سەقامگیریی وڵات بپارێزێت.

لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و تێیدا پەرەپێدانی هەماهەنگیی دووقۆڵییان لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری و وەبەرهێناندا تاوتوێ کرد.

چوارشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2026، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە. بە پێی راگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی باس لە میکانیزمەکانی بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات کرا، بەتایبەتی لە سێکتەرەکانی سیاسەت، ئابووری و هاندانی وەبەرهێنانی هاوبەشدا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا پێداچوونەوەیان بۆ دوایین پێشهات و ئاڵۆزییەکانی بارودۆخی ناوچەکە کرد و تیشکیان خستە سەر هەوڵە هاوبەشەکانی بەغدا و واشنتن بە مەبەستی چەسپاندنی ئاسایش، سەقامگیریی هەرێمی و نێودەوڵەتی، و ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.