ڕاستەوخۆ

ئاوەدانکردنەوەی عێراق: 112 پڕۆژە تەواو کراون و زیاتر لە 60 پڕۆژەی نوێش دەخرێنە ناو بەرنامەی کارەوە

reset font size increase font size

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق ڕای گەیاند، تاوەکو ئێستا 112 پڕۆژە تەواو کراون و کارکردن لە 293 پڕۆژەی تریشدا بەردەوامە، هاوکات زیاتر لە 60 پڕۆژەی نوێیش خستووەتە نێو بەرنامەی کاری حکومەت بۆ ساڵانی 2026-2029.

نەبیل سەفار، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق ڕاگەیاند، کارە لەپێشینەکانی ئێستای وەزارەت لە تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە چڕ کراونەتەوە، کە پێشتر دەستیان پێ کراوە و لە سێکتەرەکانی ئاو، ئاوەڕۆ، رێگەوبان، پردەکان، شارەوانییەکان و بیناسازیدا نزیکەی 112 پڕۆژە تەواو کراون.

سەبارەت بە بەردەوامیی کارەکان سەرەڕای ئالنگارییەکان، گوتەبێژی وەزارەت ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای کێشەی کەمیی نەختینە و کورتهێنانی دارایی بەهۆی بارودۆخی ناوچەکەوە، بەڵام بەپێی ئەو بڕە پارەیەی لەبەردەستدایە، کارکردن لە 293 پڕۆژەی تردا لە پارێزگا جیاوازەکان بەردەوامە.

نەبیل سەفار ڕوونیشی کردەوە که زیاتر لە 60 پڕۆژە خراونەتە نێو کارنامەی حکومەت بۆ ساڵانی 2026-2029 و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی تەمەنی کابینەی ئێستادا تەواو بکرێن، بە جۆرێک کە لەپێشینە دەدرێت بەو پڕۆژانەی کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر باشترکردنی ژیانی هاووڵاتییان هەبووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.