دوای هێرشەکانی سەر حەشدی شەعبی لەلایەن سعودییە و ئەمریکاوە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانە فەرمییەکەی بۆ سعوودیە هەڵوەشاندەوە کە بڕیاربوو سبەینێ ئەنجام بدریت.
میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراقەوە ڕایگەیاند: ئەم بڕیارەی سەرۆک وەزیران دوای کۆمەڵێک هێرشی ئاسمانیی هاوبەشی ئەمریکی و سعوودی هات بۆ سەر چەند شارێکی عێراق، کە لە ئەنجامدا دەیان کوژراو لە ڕیزەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لێکەوتەوە.