بەرپرسێکی عێراقی بە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیای ڕاگەیاند، پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کۆتایی هاتووە و سەرجەم هێزە شەڕکەرەکان و هێزەکانی پاڵپشتی لە وڵاتەکە کشاونەتەوە.
لە کاتێکدا لایەنی ئەمریکی تاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمیی لەبارەی کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانیان نەداوە، ئەو بەرپرسە عێراقییە جەختی کردەوە کە پڕۆسەکە بە تەواوی کۆتایی پێ هاتووە.
ئەمە لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەدا دێت کە لە ساڵی 2024 لە نێوان عێراق و ئەمریکادا واژۆ کرابوو، بەپێی خشتەی کاتیی ڕێککەوتنەکە، بڕیار بوو کۆتایی مانگی ئەیلولی 2026 سەرجەم هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکشێنەوە، لە کاتێکدا پێشتر ئەمریکا نزیکەی دوو هەزار و 500 سەربازی لە عێراق هەبوو.