ڕاستەوخۆ

كه‌تیبه‌كانی سه‌یدلشوهه‌دا مەرجیان هەیە بۆ چەکدانان

reset font size increase font size

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ ئەنجام درا، کتایباتی سەیدولشوهەدا، کە وەک فەوجی ١٤ی حەشدی شەعبی دەناسرێت، بە فەرمی ١٠ مەرجی بۆ چەکدانان و تێکەڵبوون بە دامودەزگا ئەمنییەکانی ده‌وڵەت ڕاگەیاند.

جەختی کردەوە کە تاوەکو ئەو مەرجانە جێبەجێ نەکەن، بە هیچ شێوەیەک چەک دانانێن. سەرەکیترین مەرجەکانی ئەم گروپە بریتین لە کۆتاییهاتنی بوونی سەربازیی ئەمەریکا لە عێراق، پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبی، کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی سنوورەکانی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان و دەروازە سنوورییەکان.

 هەروەها کۆنتڕۆڵکردنی چەکی پەکەکە، کشانەوەی سوپای تورکیا و دەرکردنی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خاکی عێراقدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.