لە کاتی داخستنی بازاڕ لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەدا، نرخەکانی ئاڵوگۆڕی دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی بەغدای پایتەختی عێراق بە جێگیری مانەوە، لە کاتێکدا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە.
لە بەغدا، نرخەکانی دۆلار لە هەردوو بۆرسەی سەرەکیی کیفاح و حارسییە جێگیر بوون و بەرامبەر 100 دۆلاری ئەمریکی بە 151 هەزار و 800 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کرا، کە هەمان نرخی بەیانیی ئەمڕۆیە. هاوکات لە نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە خۆجێییەکانی بەغدا، نرخی فڕۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 152 هەزار و 250 دینار و نرخی کڕینیش بە 151 هەزار و 250 دینار جێگیر بوو.
لە بەرامبەردا، لە شاری هەولێر نرخەکانی دۆلار بەرزبوونەوەیان تۆمار کرد، بە شێوازێک لە کاتی داخرانی بازاڕدا نرخی فڕۆشتنی 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 152 هەزار و 550 دینار، و نرخی کڕینیش بە 152 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە کرا.