دوای هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پیرمام، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران داوای ڕوونکردنەوەی فەرمیی تارانـی کرد سەبارەت بەو ڕووداوە.
لە بەرامبەردا، عەباس عراقچی سەرسوڕمانی خۆی لە ڕوودانی هێرشەکە دەربڕی و ڕایگەیاند، هیچ زانیارییەکی نییە دەربارەی ئەنجامدانی هێرشێک لە خاک و سنووری ئێرانەوە. ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی پەیوەندییە باش و بەهێزەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لەگەڵ دوو حیزبە سەرەکییەکە، هیچ پاساوێک بۆ ئەنجامدانی کارێکی لەو شێوەیە بوونی نییە.
هاوکات، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی بە پێكهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کرد تاوەکو سەرچاوە، ئەنجامدەران و لێکەوتەکانی هێرشەکە لە زووترین کاتدا بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێن.