دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتن هەوڵی درێژکردنەوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی واژۆکراو لەگەڵ ئێران نادات، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ بەسەرچوونی وادەی گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
سەرۆکی ئەمریکا ڕوونی نەکردەوە، ئیدارەکەی دوای تەواوبوونی ماوەی لێکتێگەیشتنەکە چی هەنگاوێک دەگرێتە بەر، بەڵام جەختی لەسەر بارودۆخی کەنداوی فارس و گەرووی هورمز کردەوە و ڕایگەیاند:
گەرووی هورمز بەڕووی کەشتییەکاندا کراوەیە و هەفتانە ملیۆنان بەرمیل نەوتی تێدا تێدەپەڕێت. هەروەها ئەمریکا لە ڕێگەی گەمارۆی دەریاییەوە گەرووەکە کۆنتڕۆڵ دەکات. ئارەزووی خۆی دەربڕی بۆ ناساندنی گەرووی هورمز وەک «خاکی ئەمریکا.
ئێران لە دۆخێکی پشێویدایە و سوپاکەی تێکشکاوە، هەروەها ئێران خەریکە ئەو ڕێککەوتنەی ئیدارەی ئەمریکا بە پێویستی دەزانێت ئامادە ناکات.