وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاووڵاتیانی خۆی ئاگاداردەکاتەوە بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی ناوچەکەوە، خاکی ئیسرائیل جێبهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتەکەی خۆیان.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا، هاوڵاتیانی ئەمریکا و کارمەندانی باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە ئیسرائیل ئاگادارکردووەتەوە، کە دۆخی ناوچەکە ناهەموارە، هەتا گەشتە ئاسمانییەکان بەردەستن ئەو وڵاتە جێبهێڵن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا و بەتایبەتی، شاری قودس و کەرتی رۆژئاوا بە تەواوی مەترسیدارە و سەلامەت نییە بۆ هاووڵاتیانی ئەمریکی.
هۆشدارییەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای ئەوەدێت، سەرەڕای سێ گەڕی دانوستان لەنێوان تاران و واشنتن، بەڵام هێشتا مەترسی هەڵگیرساندنی جەنگ کەم نەبووەتەوە و هەردوو وڵات هۆشداری توند بەیەکتر دەدەن.