ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە، لەلایەن گرووپە توندڕەوەکانى سەر بە داعش لە وڵاتى کۆنگۆ تاوانى جەنگ ئەنجامدراوە و ئێمەش سەرجەم بەڵگەکانمان تۆمار کردووە و داواى لێکۆڵینەوەى جدى لەو بارەوەیەوە دەکەین.
لە ڕاپۆرتەکەى ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هاتووە، لەلایەن ئەو گروپانەوە دەیان کەس ڕفێندراون و تا ئێستاش بێسەروشوێنن و هەروەها کارپێکردنى زۆرەملێ و چەکدارکردنى منداڵان درێژەى هەیە.
دەشڵێت، گرووپەکان بەشێوازى زۆرەملێ هاوسەرگیریی بە ژنان و کچان دەکەن و دەیانکەنە کۆیلەى سێکسی بەتایبەتى لە پارێزگاکانی باکوری کۆنگۆ.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم کارانە پێشێلکردنى یاسا نێودەوڵەتیەکانن و تاوانی جەنگن و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەو بارەوەیەوە هەڵوێستیان هەبێت.