وەزیری بەرگریی پاكستان دەڵێت، سەرەڕای ئامادەیی ئێران بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، بهڵام شەڕ بەسەریدا سەپێنرا، دەشڵێت، ئەجێندای ئیسرائیل سەپاندنی هەژموونییەتی تاوەکو بگات بە سنورەکانی پاکستان.
ئاسف خەواجە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" نوسیویەتی، دەیانەوێت لەڕێی ئەفغانستان و ئێران و هندستانەوە گەمارۆمان بدەن و بمانكەن بە دەوڵەتێكی پاشكۆ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەجێندا هاوبەشەكە ئەوەيە، ئەفغانستان و ئێران و هندستان دوژمنایەتی پاکستان بكەن، ئەوەش سنورەکانمان ناسەقامگیر دەكات، تاوەکو بتوانن لە هەموو لایەكەوە گەمارۆمان بدەن و بمانکەن بە دەوڵەتێكی پاشكۆ.
جەختیشدەکاتەوە، زۆر گرنگە هەموو خەڵکی پاکستان، بەبێ گوێدانە لایەنداریی سیاسی و ئاینی، لەم پیلانگێڕییە و مەبەستی دوژمنە هەمیشەییەکانمان تێبگەن.