وتەبێژی وەزارەتی دەرهوەی ئێران رایگەیاند، ئەرکی ئەمریکایە رێگریی بکات لەوەی کەسانی دیکە بڕیار لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەیان بدەن.
ئیسماعیل بەقایی، لە كۆنگرهیهكی رۆژنامهنووسیدا رایگهیاند، لایەنی ئێمە لە گفتوگۆکاندا ئەمریکایە، دەبێت بەشێوەی سەربەخۆ بڕیار بدات، یەکێک لە کێشەکانی ئەمریکا، ئهوهیه گوێڕایەڵی ئیسراییلە.
سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران وتی، بۆ هەمووان ئاشکرایە ئیسراییل بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ئەتۆمیی ئێرانی کردە قەیرانێکی ساختە و بڵاویکردەوە کە ئێران بەدوای چەکی ئەتۆمییەوەیە، وتیشی ئیسراییل بەردەوام رۆڵی تێکدەرانەی بینیووە و دژ بە بەڕێوەچوونی گفتوگۆکانە.
بەقایی، سەبارەت بە گۆڕینی شوێنی کۆبوونەوەکان لە تورکیاوە بۆ عومان وتی، سەرەتا سوپاسی هەوڵی هەموو ئەو وڵاتانە دەکەین کە بۆ سەقامگیری و ئاشتیی ناوچەکە، بەپەرۆشەوە بوون. زۆربەی ئەو وڵاتانە ئامادەیی بۆ میوانداریکردنی کۆبوونەوەکانیان دەربڕی. بەڵام ئێمە جگە لە مەسقەت، هیچ شوێنکی دیکەمان لەبەرچاو نەبوو.