ڕاستەوخۆ

له‌ كۆبانێ زیاتر له‌ 70 هه‌زار خوێندكار له‌ مافی خوێندن بێ به‌شن

reset font size increase font size

بە گوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا، بەهۆی گەمارۆکانی سەر کۆبانێ وه‌ 72 هەزار خوێندکار له‌ مافی خوێندن و زیاتر له‌ چوار هه‌زار مامۆستاش له‌ مافی وانه‌ وتنه‌وه‌ بێ به‌شن.

له‌ راپۆرتەکەدا هاتووه‌، 572 قوتابخانە داخراون و کراون بە پەناگە بۆ پەنابەرانی عەفرین، سەرێکانی، ڕەقە، تەبقا و گوندەکانی دەوروبەری کۆبانێ.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، بەهۆی هێرشەکانی چەکدارانی تەحریر ئەلشام و تورکیا بۆ سەر رۆژاڤای کوردستان چه‌ندین قوتابخانه‌ داخراون.

بڕیار وابوو 25 مانگی یەکی ئەمساڵ دوای پشووی فەرمی، وەرزی یەکەم خوێندنی وەرزی دووەم لە قوتابخانەکانی ڕۆژاڤا دەستپێبکاتەوە، بەڵام بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییە هێشتا خوێندن دەستیپێنەکردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.