سبه‌ی چوار شه‌ممه په‌رله‌مانی عیراق كۆده‌بێته‌وه‌و تاوتوێی پرسی گواستنه‌وه‌ی زیندانیانی داعش له زیندانه‌كانی سوریاوه بۆ زیندانه‌كانی عێراق ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و كارنامه‌یه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڵاویكرد‌ووه‌ته‌وه، كۆبونه‌وه‌كه به ئاماده‌بونی وه‌زیری داد و بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ كاروباری هه‌واڵگریی و جێگری فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تێیدا به وردیی گفتوگۆ ده‌كرێت له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گواستنه‌وه‌ی داعشه زیندانیكراوه‌كانی سوریا بۆ عێراق.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌باره‌ی له‌سه‌ر ئه‌و تانانه‌ش ده‌كات كه دراون له باره‌ی دروستی ئه‌ندامێتی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك.