مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، تا ئێستا لەگەڵ یەکێتی لەسەر هیچ کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک، پێمان باشە یەک کاندیدمان هەبێت.
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گفتوگۆکان بەردەوامە و وەک پارتی پێمان باشە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئایندەیەکی نزیکدا، لەسەر بنەمای ئیستحقاقی هەڵبژاردن پێکبهێنرێت.
سەبارەت بە پۆستی سەرۆککۆمار، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا، تاوەکو ئێستا لەسەر هیچ کاندیدێکی هاوبەش نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، وەک پارتی پێشنیازیان کردووە، کاندیدی سەرۆککۆمار بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران لە پەرلەمانی کوردستان، یان پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی بەغداد یەکلایی بکرێتەوە، چونکە ئەو پۆستە مافی کوردە، نەک لایەنێکی دیاریکراو.
بڕیارە سبەی پارتی و یەکێتی لە پیرمام لەسەر ئاستی باڵا کۆببنەوە، تاوتوێی پرسی سەرۆککۆماری عێراق و گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دهكهن.