دایکی ساکینە جانسز دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ئیزمیر کۆچی دوایی کرد.
زەینەب جانسز، دایکی ساکینە جانسز کە بەهۆی نەخۆشیی مێشکەوە لە نەخۆشخانەی شاری ئیزمیر لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
بڕیار وایە تەرمی ناوبراو بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان، ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی داد لە ناوچەی بوکا بکرێت. دوای تەواوبوونی کارە یاساییەکان، تەرمی زەینەب جانسز بەرەو شاری دێرسیم بەڕێ دەکرێت بۆ ئەوەی لەو شارە بە خاک بسپێردرێت.
ساکینە جانسز، یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)کە ساڵی 2013 لەگەڵ دوو چالاکوانی دیکە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا تیرۆر کرا. ئەو ڕووداوە کاردانەوەی زۆری لە ئاستی جیهانیدا لێکەوتەوە.