ڕاستەوخۆ

ئەندامێکی کۆنسەی کەجەکە: پڕۆسەی ئاشتی بەهۆی عەقڵیەتی ئاکپارتی و گۆشەگیرییەوە بە هێواشی بەڕێوەدەچێت

reset font size increase font size

ئەندامێکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە ڕایگەیاند، سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر پڕۆسەی ئاشتیدا، بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتی ئاکپارتی عەقڵیەتی خۆی نەگۆڕیوە، پڕۆسەکە زۆر بە هێواشی بەڕێوەدەچێت.

خەبات ئەندۆک جەختی لەوە کردەوە، کە دەوڵەتی تورکیا بابەتەکە تەنیا وەکو "ئاسایش و چەکداماڵین" دەبینێت، بەڵام کەجەکە تیشک دەخاتە سەر پرسەکانی بوون و مافەکان. لە چوارچێوەی بڕیارە ستراتیژییەکاندا لە 11ی تەمووزی 2025دا بە شێوازێکی سەمبۆلیک گەریلا چەکی سوتاند و هەنگاوی گرنگی نا؛ بەڵام لە لایەنی دەوڵەتەوە ئەو کۆمیسیۆنانەی دامەزراون ڕوون نین و چالاکییەکانیان لە ڕای گشتی دەشاردرێتەوە.

خەبات ئەندۆک سەرنجی ڕاکێشا بۆ ڕۆڵی عەبدوڵڵا ئۆجالان و ڕایگەیاند، ئەکتەری سەرەکیی پڕۆسەکە ئۆجالانە و دەبێت مەرجەکانی گۆشەگیری هەڵبگیرێن تاوەکو بتوانێت لە ژینگەیەکی ئازاددا کارەکانی بەڕێوەببات.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.