ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ی ئەیلولی 2026، لە ئەنجامی پێكدادانێکی سەخت لە نێوان هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق و گروپێک چەکداری داعش لە سنووری نێوان کەرکوک و پردێ، دوو چەکداری داعش کوژران و دووی دیکەشیان دەستگیر کران، بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەکەشەوە مێرمنداڵێکی سڤیلی کورد گیانی لەدەستدا.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق و سەرچاوە ئەمنییەکانی ناوچەکە، ئۆپەراسیۆنەکە بووە هۆی داخرانی دەروازەکانی ناحیەی پردێ. چەکدارە کوژراوەکان پشتێنی بۆمبڕێژکراویان بەستبوو و لە کاتی هەڵاتنیاندا چوونە ناو مارکێتێکەوە، لە ئەنجامی تەقەکردن لەو شوێنەدا، موراد زانا مێرمنداڵێکی کورد بوو لە ناو مارکێتەکەی خۆیدا گیانی لەدەستدا.
هاوکات زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بە برینداربوونی کارمەندێکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەکەن لە کاتی پەلامارەکەدا.