ڕاستەوخۆ

پێشنیازی گەڕێکی نوێی دانوستاندنی ناڕاستەوخۆ لەنێوان ئەمریکا و ئێران دەکرێت

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرەڕای ڕەتکردنەوەی پێشنیازێکی سەرەتایی ئێران، پێشبینی دەکات دانوستاندنکارانی وڵاتەکەی لەم هەفتەیەدا بچنە نێو گەڕێکی نوێی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆوە لەگەڵ تاران.

ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە، قەتەر و نێوەندگیرەکانی ناوچەکە هەوڵەکانیان چڕ کردووەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان، بەڵام هەردوولا ناکۆکیی قووڵیان لەسەر پرسی بەرنامەی ئەتۆمی، گەمارۆ دەریاییەکان و ئاسایشی دەرياوانی لە گەرووی هورمزدا هەیە.

لە دانوستاندنە ناڕاستەوخۆکاندا کە لە نیویۆرک بەڕێوە چوون، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران پێشنیازی کردبوو کە لە بەرامبەر هەڵگرتنی گەمارۆ دەریاییەکان، لادانی سزاکانی فرۆشتنی نەوت و ڕاگەیاندنی ئاگربەستی گشتگیردا، تاران لە ماوەی هەفتەیەکدا گەرووی هورمز بکاتەوە و بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆی ئەتۆمی، بەڵام ترەمپ ڕایگەیاند، ئێرانییەکان لە هەڵسەنگاندنی هێزی خۆیاندا زیادەڕۆییان کردووە و پێشنیازەکەی بەشێوەی ئێستای ڕەت کردووەتەوە، هاوکات جەختیشی کردەوە کە بژاردەی سەربازی هەمیشە لەئارادایە.

لە لایەکی دیکەوە، سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسانی بەرگریی ئەو وڵاتە ئاشکرایان کرد کە سوپای ئەمریکا ئاسانکاری دەکات بۆ دەربازبوونی کەشتییەکان و لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا زیاتر لە 22 ملیۆن بەرمیل نەوت بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە.

لە بەرامبەردا، وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی کردەوە، سەرەڕای ڕەتکردنەوەی پێشنیازەکەیان، تاران خوازیاری چارەسەری دیپلۆماسییە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی و لە ڕێگەی نێوەندگیرە قەتەرییەکانەوە چاوەڕێی وەڵامی فەرمیی واشنتن دەکات.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.