کریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریکا ئێرانی بە هەوڵدان بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی تۆمەتبار کرد، جەختیشی کردەوە، لەوەی کە واشنتۆن ڕێگە بە تاران نادات چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.
وەزیری وزەی ئەمریکا، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ئێران لە ڕێگەی درۆ و فریودانەوە بانگەشەی ئاشتیخوازانەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەکات، لەهەمان کاتدا خەریکی پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەتی لە ژێر زەویدا.
دوپاتیشیکردەوە کە ئیدارەی ئەمریکا پێی باشە پرسی ئەتۆمی ئێران بە دانوستان و دیپلۆماسی چارەسەر بکرێت، بەڵام ئەگەر پێویست بکات، دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەناو دەبردرێت.