هه‌وڵە نێو‌ده‌وڵه‌تییەکان بەردەوامە بۆ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی نێوان ئه‌مریكا و ئێران هه‌میشه‌یی بێت و جه‌نگ ده‌ستپێنه‌كاته‌وه.
ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆس له زاری گه‌وره به‌رپرسێكی ئه‌مریكاوه بڵاویكردووەتەوە، پاكستان و توركیا و میسر هه‌وڵه‌كانیان چڕتركردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێش كۆتاییهاتنی ئاگربه‌ست كه دەکاتە ڕۆژی 21ـی نیسانی 2026، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ردوولایه‌ن، ئێران و ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگ ڕوو نه‌داته‌وه و تاران و واشنتن بگه‌نه ڕێكه‌وتنی كۆتایی.
ئاماژه به‌وه‌شکراوە، هێشتا ده‌رفه‌ت بۆ ڕێكکه‌وتن له نێوان ئه‌مریكا و ئێران هه‌یه ئه‌گه‌ر ئێرانییه‌كان نه‌رمیی زیاتر بنوێنن، ئه‌مریكیه‌كانیش پێشنیازه‌كانی ئیسلام ئاباد به باش ده‌زانن بۆ گه‌یشتن به ڕێکكه‌وتن.