بەهۆی لێچوونی گازی ئامۆنیا لە کارگەیەکی پارێزگای بەسڕە، دوو کەس گیانیان لە دەست دا و 114 کەسی دیکەش بریندار بوون، و وەزارەتی تەندروستیی عێراقیش ڕایگەیاند کە زیاتر از 50 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنیان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کردووە.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ خزمەتگوزاریی پزیشکی پێشکەشی بەركەوتووان کراوە و بریندارەکان بۆ مەڵبەندە تەندروستییەکان گوازراونەتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە تاوەکو ئێستا 21 بریندار لە نەخۆشخانەکاندا (12 بریندار لە نەخۆشخانەی زوبێر، 2 بریندار لە نەخۆشخانەی سەیاب و 7 بریندار لە نەخۆشخانەی کوەیتین) ماونەتەوە و بارودۆخی تەندروستییان جێگیرە، جگە لە یەک بریندار کە لەژێر چاودێریی چڕدایە، و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە کردووە.