ڕاستەوخۆ

بەهۆی قەرزە ناوخۆییەکانی عێراقەوە پێشنیازی فرۆشتنی کۆشکەکانی سەدام حسێن دەکرێت

reset font size increase font size

قەیرانی دارایی لە عێراق قووڵتر دەبێتەوە و ئاستی قەرزە ناوخۆییەکانی حکومەت گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی، بە ئاستێک بە گوێرەی ئامارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق تا سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ (2026)، قەبارەی قەرزی ناوخۆیی گەیشتووەتە 103 تریلیۆن و 179 ملیار دینار، لە کاتێکدا لە کۆتایی مانگی نیساندا 95 تریلیۆن و 670 ملیار دینار بووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، حکومەت مانگانە بۆ دابینکردنی مووچە و خەرجیی گشتی پێویستی بە 10 تریلیۆن و 800 ملیار دینار هەیە، بەڵام داهاتی مانگانەی فرۆشتنی نەوت تەنها دوو تریلیۆن و 500 ملیار دینارە، ئەمەش کوڕهێنانێکی دارایی گەورەی لە بودجەی گشتیدا دروست کردووە.

میدیا عێراقییەکان ئاشکرایان کردووە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دۆخە سەختە، پێشنیازێک دراوەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ فرۆشتنی سەدان موڵکی دەوڵەت، لە نێویاندا تەواوی کۆشکەکانی سەرۆکی پێشووتری عێراق سەدام حسێن.

لە لایەکی دیکەوە، مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، هۆکاری سەرەکیی کەڵەکەبوونی ئەم قەرزانەی بۆ ڕاگرتنی هەناردەی نەوت گەڕاندەوە و پێشنیازی کرد، بۆ ڕێگریکردن لە داڕمانی زیاتری دارایی ناوخۆیی، پەنابردن بۆ قەرزی دەرەکی لەم قۆناغەدا بەدیلێکی باشترە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.