وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دیزاینی لۆگۆکەی گۆڕی و داواش لە دامودەزگا پەروەردەییەکان دەکات کە پابەند بن بە ڕێنماییەکان، دەربارەی جلوبەرگی خوێندکارانی ساڵی ئایندەش ڕێنمایی نوێ بڵاو دەکاتەوە.
وەزارەتەکە کۆمەڵێک ڕێنمایی ئاڕاستەی دامودەزگا پەروەردەییەکان کردووە، سەبارەی بەکارهێنانی لۆگۆ تازەکە و داواکاریشە پابەند بن بەو فۆنت و شێوازەی کە لەگەڵ لۆگۆکەدا دیاریکراوە و ڕێگە پێدراویش نییە دەستکاری ڕەنگ، پێکهاتە، جۆری نوسین یان ڕەهەندەکانی لۆگۆکە نوێیەکە بکرێت.
دەربارەی جلوبەرگی خوێندکاران بۆ ساڵی 2026-2027 وەزارەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کە بەنیازن لۆگۆی وەزارەت بەکاربهێنن تەنها پشت بە لۆگۆ نوێیەکە ببەستن کە لەسەر جلوبەرگەکان دادەنرێت، دواتر جۆر و شێواز و ڕەنگی بڵاودەکرێتەوە.
