ڕاستەوخۆ

مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌

reset font size increase font size

بڕیارە سبەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا سەردانی بەغدا بکات؛ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق و چەند بەرپرسێکی دیکەی حکومەتی فیدراڵ کۆدەبێتەوە و پرسی سەرەکیی نێوان هەردوولاش پرسی دارایی، سیاسی و پشکی پارتی دەبێت لە کابینەی نوێی حکومەتدا.

میدیای پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق کۆدەبێتەوە.

سەردانەکە جگە لە پیرۆزباییکردن لە سەرۆکوەزیرانی نوێ، بۆ تاوتوێکردنی چەند دۆسیەیەکی گرنگی نێوان هەولێر و بەغدایە.

بەگویرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی و عەلی زەیدیدا، گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی سیاسی، دارایی و ئابووری دەکرێت، لەو چوارچێوەیەشدا پرسی دیاریکردنی کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ وەرگرتنی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی عێراق یەکێک دەبێت لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکە.

ئەم سەردانە لە کاتێکدایە، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، مەسرور بارزانی لە هەولێر لەگەڵ بەکر سامەڕایی، ڕاوێژکاری تایبەتیی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگیی زیاتری نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کردەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان لەسەر بنەمای دەستوور.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.