ڕاستەوخۆ

ژنانی ماردین لە ڕێگەی پشتگیریی کۆمەڵگەی مەدەنییەوە ژیانیان سەرلەنوێ بونیاد دەنێنەوە

reset font size increase font size

 

تۆڕی هاریکاریی ژنانی مێردین (MOKİD) نزیکەی دوو دەیەیە لە باکووری کوردستان خزمەت دەکات و لە ڕێگەی پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری، خولەکانی ڕاهێنان و پڕۆژە ئابوورییەکانەوە هاوکاریی ژنان دەکات بۆ سەرلەنوێ بونیادنانەوەی ژیانیان و ڕووبەڕوبوونەوەی توندوتیژی.

ئەم ڕێکخراوە لۆکاڵییە لە ساڵی 2007ـەوە دامزراوە و تاوه‌کو ئێستا زیاتر لە 80 هەزار ژن سوودمەند بوون لە خزمەتگوزارییەکانی سەنتەری ڕاوێژکارییەکەی، کە ڕێنوێنیی یاسایی، دەروونی و پاراستنیان پێشکەش دەکات.

هولیا چەلەبیئۆغڵو ئایدن، سەرۆکی ڕێکخراوەکە ڕایدەگەیێنێت کە شارەزاییان لە کولتوور و پێویستییەکانی ژنانی ناوچەکە وایکردووە ببنە یەکەم وێستگە بۆ هاناوەچوونی ئەو ژنانەی لە توندوتیژی ڕادەکەن یان دەیانەوێت متمانە بەخۆبوونیان بەدەستبهێننەوە.

چەندین ژن لە ڕێگەی ئەم تۆڕەوە چیرۆکی سەرکەوتنیان نووسیوەتەوە؛

 شێف عاتیە تاش، دوای بەجێهێشتنی خوێندن لە پۆلی پێنجەم و هاوسەرگیریی پێشوەختە، لە ڕێگەی MOKİDـەوە متمانەی بەخۆی گەڕاوەتەوە و ئێستا سەرپەرشتی چێشتخانەی هەرەوەزیی ڕێکخراوەکە دەکات، کە تێیدا 25 ژن کار دەکەن و داهاتی سەربەخۆ بۆ خۆیان دابین دەکەن.

هاوکات بەهار بەکی، کە هاوسەرگیریی پێشوەختەی کردووە و لە قۆناغێکی سەختی ژیانیدا بووە، لەگەڵ کیفاح قیبلەوی، پەرستارێکی کۆچبەری تەمەن 59 ساڵی سوری، لە ڕێگەی خولەکانی خەیاتی و چێشتلێنانەوە توانیویانە بەسەر کۆسپە کۆمەڵایەتییەکاندا زاڵ بن و بژێویی خێزانەکانیان دابین بکەن.

هیلال بورچ، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی ڕێکخراوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە زیادبوونی ڕۆژانەی ژمارەی ئەو ژنانەی هانایان بۆ دەهێنن، نیشانەی ڕوونی سەرکەوتنی ژنانە لە گۆڕینی ڕەوتی ژیانیاندا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.