ڕاستەوخۆ

وەزارەتی پێشمەرگە: دەنگۆی ڕاگرتنی هاوکاریی هاوپەیمانان بێ‌بنەمایە

reset font size increase font size

وەزارەتی پێشمەرگە دەنگۆی ڕاگرتنی هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە ڕەتدەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، چوار مانگ ماوە بۆ کۆتاییهاتنی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتەکەیان و هاوپەیمانان.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەنگۆی ڕاگرتنی هاوکاریی هاوپەیمانانی بۆ پێشمەرگە ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، تەواوی ئەو دەنگۆیانەی باس لە ڕاگرتنی هاوکاریی هاوپەیمانان دەکەن بێبنەمان.

گوتیشی، پڕۆسەی پاڵپشتییەکان بە گوێرەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا و وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە، کە لە پێناو سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە واژۆکراوە.

هەروەها ئاشکرایکردووە، تەنها هاوکارییەکانی شەڕی دژی چەکدارانی داعش وەستاون، ئەویش بەهۆی سنوداربوون و کەمبوونەوەی چالاکییەکانی ئەو گروپە بووە.

وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی ڕوون‌ کردووەتەوە، هاوکارییە دارایی و لۆجیستییەکانی ئەمەریکا بە گوێرەی خشتەیەکی کاتیی دیاریکراو ڕێکخراون و لێکتێگەیشتنەکەش مانگی 9ـی ئەمساڵ کۆتایی‌دێت و چاوەڕوانیش دەکرێت لە ماوەکانی داهاتوودا، گفتوگۆکردن بۆ واژۆکردنی لێکتێگەیشتنێکی نوێ لە نێوان هەردوولا بێتە ئاراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.