فراكسيۆنى پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، وەک هەمیشە لە سەنگەری پێشەوە دەبن بۆ داکۆکیکردن و چەسپاندنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هاوڵاتییان لە تەواوی عێراق.
فراكسيۆنى پارتی دیموکراتی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئەمڕۆ یەکشەممە له په‌رله‌مانی عێراق کۆبوونەته‌وه و لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و بارودۆخی ناوخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتییان کردووە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاوتووە، جەخت لە سەر بەردەوامیی هەوڵەکان دەکەن بۆ خزمەتکردنی سەرجەم چین و توێژەکان.
ئه‌و كۆبوونه‌وه له كاتێكدایه، له ماوه‌ی ڕابردودا به‌هۆی ناڕەزایەتی له سه‌ر میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریدا فراكسیۆنه‌كه‌ی له په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانیان له حكومه‌تی عێراق بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.