ڕاستەوخۆ

تەرمی ئاوارەیەکی عەفرین لە ناوچەی جندرێس دۆزرایەوە

reset font size increase font size

تەرمی هاوڵاتییەکی ئاوارەی گەڕاوەی عەفرین بە ناوی (عادل عەبدولحەنان نەسان) لە ناو باخێکی زەیتوونی نزیک گوندی فەقیرانی سەر بە ناوچەی جندرێس دۆزرایەوە.

بە گوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، تەرمی ئەو هاووڵتییە تەمەن 67 ساڵەی خەڵکی ناوچەی ماباتا، شوێنەواری دەستڕێژی گوللەی پێوە بووە.

عادل نەسان ئەم دواییە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی 29ی کانوونی دووەمی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی کاتیی سوریا، لەگەڵ کاروانی ئاوارەکاندا گەڕابووەوە زێدی خۆی.

دۆزینەوەی تەرمی ئەم ئاوارەیە لە کاتێکدایە، هاوڵاتییانی ناوچەکە نیگەرانیی قووڵیان بەرامبەر بەردەوامیی ئامادەیی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە دەربڕیوە، کە وەک مەترسییەکی بەردەوام لەسەر گیانی دانیشتووانی ناوچەکە دەبینرێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.