ڕاستەوخۆ

کارەکانی پەرلەمانی تورکیا درێژ کرایەوە؛ یاسای چوارچێوە لە پێشینەی کارەکاندایە

reset font size increase font size

بەپێی پێشنیاری فراکسیۆنی ئاکەپە، کە لە لایەن کۆمەڵەی گشتیی پەرلەمانی تورکیاوە پەسەند کرا، وێڕای ئەوەی بڕیار بوو پەرلەمان لە 1ی تەممووزدا بچێتە پشووەوە، ماوەی کاری پەرلەمان بۆ جارێکی دیکە درێژ کرایەوە.

پەرلەمان لە ڕۆژانی 4، 5 و 6ی ئابدا بەردەوام دەبێت لە کۆبوونەوەکانی بۆ تەواوکردنی پڕۆژەیاسا هەڵپەسێردراوەکان، هەروەها دیاری کراوە، لە حاڵەتی تەواونەبوونی بەرنامەی کاردا، کۆمەڵەی گشتی ڕۆژی هەینی 31ی تەممووزیش کۆدەبێتەوە.

یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی درێژکردنەوەی کاری پەرلەمان، ئامادەکارییەکانی یاسای چوارچێوەیە، کە تایبەتە بە پڕۆسەی چارەسەری دیموکراتییانەی پرسی کورد.

جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری دەم پارتی ڕایگەیاند، یاساکە هەفتەی داهاتوو دێتە بەرنامەی کاری کۆمەڵەی گشتییەوە و ئاماژەی بەوەش کرد، لە قۆناغی ئامادەکردنیدا ڕاوێژ بە عەبدوڵا ئۆجالان کراوە و ناوەڕۆکی یاساکەش سێ توێژی جیاواز دەگرێتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.